
پەیامی کورد ... کۆبوونەوە لە "شەرمەلشەیخ" دژی ئۆپڕاسیۆنە شەڕئەنگێزانەکانی ئێران
«واڵ ستریت ژورناڵ" باسی لەوە کردووە کە ئەمریکا مانگی مارس، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پلە باڵاکانی ئیسرائیلی و عەرەبی لە میسر، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئۆپڕاسیۆنە شەڕئەنگێزانەکانی ئێران یان تاووتوێ کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کە واڵ ستریت ژورناڵ بڵاوی کردووەتەوە لە «شەرمەشەیخی میسر»دا ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەران پلەباڵای ئیسرائیلی و عەرەب دژی ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد.
لەم کۆبوونەوەیەدا ژەنەڕاڵ "فڕانک مەکێنزی" فەرماندەی سەنتکام بە نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.