image

پەیامی کورد      ...   بزووتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیارێکی کووەیت لە دژی ئیسرائیل دەکات .

بزووتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیاری کووەیت سەبارەت بە قەدەغەی هاتن و چوونی کەشتیگەلی ئیسرائیل دەکات .

بزووتنەوەی مقاومەی ئیسلامی " حەماس " دوێنێ شەممە پێشوازی لە بڕیاری بەرپرسانی ووڵاتی کووەیت کرد سەبارەت بە قەدەغەی هاتن و چوونی کەشتیگەلی تیجاری ئیسرائیلی لە ڕێگای ئاوە زەوینییەکانی ئەم ووڵاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک هۆشام قاسم سەرۆکی بەشی میدیایی ئەم بزوتنەوەیە لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : " ئەم بڕیارە تێڕوانینی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە کە هەموو کات لە سەر ئەو باوەڕەیە کە تاکوو ئێستا سەرەڕای شەپۆلی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە کان لەگەڵ ئیسرائیل کە دەیەوێت خەڵک لە سەر ڕێگای خۆیان هەڵخەڵەتێنێت ، کۆمەلگای ئیسلامی هێشتا خێر و باشییەکانی خۆی هەیە .

ئەم ئەندامەی حەماس داوای لە ووڵاتانی عەرەبی ، ئیسلامی و دۆست کرد پەیڕەوی لە بڕیارەکەی کووەیت بۆ قەدەغەکردنی کەڵکوەرگرتن لە داگیرکاران لە بەندەرەکانی خۆیان بۆ هاوردە و هەناردەکردن لە حاڵیکدا کە هێشتا داگیرکاران بەردەوامی بە کوشتنی فەلەستینییەکان ، داگیرکردنی زەوینەکانی ئەوان و بێحۆرمەتی کردنی بە پیرۆزییەکانی ئەوان بەردەوامی دەدەن بکەن .