image

پەیامی کورد     ...     شەڕێکی قورس لە باشووری ئێران لە ئارادەیە و چەندین ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تێکهەڵچوونێکی قورس لە قەسری قەند لە پاریزگای بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی باشووری ئێران هاوسنوور لەگەڵ پاکستان و هێند هاتووەتە ئاراوە و هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن یش بۆ ڕاگواستنی کوژراو و برینداران ڕەوانەی شوێنەکە کراون 

بە ووتەی سەرچاوەگەلی مەحەللی تاکوو ئێستا ٥ کەس لە ئەندامای سوپای پاسداران کوژراون .

هەر لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە لەم هێرشەدا ژمارەیەکی بەرچاو کوژراو بریندار لە هاووڵاتیانی بەلووچ یش هەیە . 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیایەکی سەر بە ئێران بە ناوی ڕسانەک ئەمڕۆ هەینی ١٤ ی مەی تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان کەسانی چەکداری بەلووچ و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی حۆمەیری سەر بە شارۆچکەی قەسر قەند بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی هاووڵاتی بەلووچ و هەروەها هێزە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران

هەروەها جێگای ئاماژەدانە لەم شەڕەدا هێزەکانی ئێران کەڵکیان لە هەەلیکۆپتەر و چەکی قورس وەرگرتووە و ئەم شەڕە لە سەر لەبەیانی کاتژمێر ٤ ەوە دەستی پێکردووە .

هەروەها ڕاپۆرت دراوە ماڵێک کە کەسانی بەلووچ ی چەکدار خۆیانیان تێدا حەشار دابوو بە تەواوی گەمارۆ درابوون و دواتر ماڵەکە بە تەواوی سووتێندراوە لەگەڵ کەسە گەمارۆ دراوەکانی دا .