image

پەیامی کورد     ...    دادگای باڵای بەحرەین بانکی ناوەندی و ١٢ بانکی دیکەی ئێرانی بە تاوانی سپیکردنەوەی پارە لەم ووڵاتە مەحکووم کرد

عەلی بن فەزڵ بووعەینەین دادوەری بەحرین ڕایگەیاند : دادگای باڵای تاوانی ئەم ووڵاتە ، بانکی ناوەندی ئێران هاوکات لەگەڵ چەند بانکی دیکە لەوانەش بانکی بەحرەینی " المستقبل " و ٦ کەسی پلە باڵا و بەرپرسیاری ئەم بانکەی لە پەیوەندی لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە لە بەرژەوەندی ئێران مەحکووم کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەحرەینی " الوطن " و لە زاری دادوەری ئەم ووڵاتە ، بانکی ناوەندی ئێران و باقی بانکەکانیش هەر یەکەیان بە بڕی یەک میلیۆن دیناری بەحرەینی غەرامە کردووە هەروەها هەموو گواستنەوەی و ڕاگوێزرانە ماڵی و داراییەکانی ئەوانی لەوانەش ١٤٨.٠٧١ میلیۆن دۆلار ، ٩٦٧.٩٧ میلیارد یۆرۆ ، ٥٣.٣٦ میلیۆن درهەمی ئیماراتی و ٢٣٤.٩٣ میلیارد ڕیاڵی ئێران یش دەست یان بە سەردا گیاوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر دادوەری بەەحرەین هەواڵ لە دۆزینەوەی ئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆز و گەورەی سپیکردنەوەی پارە بە بڕی میلیاردەها دۆلار لە لایەن بانکی " المستقبل " ی ئەم ووڵاتەوە و دوو بانکی " ملی " و  سادرات " ی ئێران دابوو و ڕایگەیاندبوو کە ئەم سپیکردنەوەی پارەیە بۆ هەندێک لە لایەنەکانی ئێران لەوانەش بانکی ناوەندی ئێران ئەنجام دراون .