image


پەیامی کورد... پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیهادی فەلەستین بەردەوامە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کرد، بۆردوومانی شانەکانی سەر بە بزووتنەوەی جیهادیان کردووە، بزووتنەوەی جیهادیش وەڵامی بۆردوومانەکەی بە مووشەک داوەتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی بۆردوومانەکەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە، فەلەستینییەک کوژراوە.

لە بەرامبەردا بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی بە مووشەک وەڵامی بۆردوومانەکەی ئیسرائیلی داوەتەوە و بە هۆییەوە سێ ئیسرائیلی برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا ١٢ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە، ٧٩ کەسیش برینداربوون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی ١٩ ئەندامی بزووتنەی جیهادی فەلەستینیی ڕاگەیاند.