image

پەیامی کورد      ...    فەرماندەیەکی پلە باڵای گرووپی جیهادی ئیسلامی لە باکووری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

لە هێرشێکی ئاسمانی لە دەرئەنجامی هاوکارییەکانی نێوان ئەرتەسی ئیسرائیل و دەزگاکانی شاباک ، حسام ئەبوو هربید فەرماندەی تیپی خاڵی سنووری غەززەی باکوور لە ڕێکخراوی تێرۆرسیتی جیهادی ئیسلامی دا کوژرا .

درێژەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هەوڵە دیپڵۆماتیکەکان بۆ کۆتایی هێنان بە تووندوتیژییەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی مەی ، چەندین شوێنیان لە لێواری غەززە کردووەتە ئامانجی هێرشی قورسی خۆیان.

ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە هێرشی ئاسمانی بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٥ بنکەی تێرۆریستی بوردومان کردووە و ١٥ کیلۆمەتری لە تونێلەکانی گرووپی حەماس لە غەززە وێران کردووە.

ئیسرائیل وتوویەتی لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا خانووی ٩ کەس لە فەرماندە باڵاکانی حەماسی کردووەتە ئامانج.

بە ووتەی ئەرتشی ئیسرائیل لەو هێرشەدا یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کوژراوە.

''حسام ئەبوو هەربید'' فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە باکووری غەززە بووە.

هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بە ٥٤ فڕۆکە و لە ماوەی ٢٠ خولەک ئەنجام دراوە کە یەکێک لە قورسترین هێرشەکان لەو ماوەیەدا بووە.

لە ژمارەی کوژراوانی هێرشی ڕۆژی دووشەممە، ئامارێکی وورد بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە غەزە هەتا پێش ئەم هێرشەی ئیسرائیل، ١٩٧ کەس و لە ئیسرائیل ١٠ کەس ڕاگەێندراوە.

''بنیامین ناتایاهوو'' سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی هێرشەکان بە هەموو هێزەوە درێژەی دەبێت.