image

پەیامی کورد       ...      دامەزراوەی مافی یاسایی ئەمریکا ، فەڕەنسا بە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا بەرپرسیار دانا .

لە ڕاپۆرتێکدا دامەزراوەیەکی مافی یاسایی ئەمریکی ڕایگەیاند کە فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا بەرپرسیاریەتی هەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕواندا بەرپرسیاریەتی بە کۆمپانیایەیکی مافی یاسایی ئەمریکی بە ناوی  Levy Firestone Muse ڕاسپاردە کردبوو تاکوو دەربارەی ڕۆڵی فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ئەم ووڵاتە کە لە سالی ١٩٩٤ ڕوویداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات .

 ئەم دامەزراوەیە یاساییە ی ماف یش لە ڕاپۆرتێکی ٦٠٠ لاپەڕەیی دا ڕایگەیاند کە فەرەنسا بەرپرسیارییەکی قورس ی لەم کۆمەڵکوژییەدا هەبووە و تەنانەت یارمەتیدەری هۆتۆیەکان بووە لە کۆمەڵکوژکردنی تۆتسییەکان . پێشتر دامەزراوەیەکی دەوڵەتی لە فەڕەنسا ش سەبارەت بە ڕۆڵی ئەم ووڵاتە لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا لێکۆڵینەوەی ئەنجام دابوو کە لە لێکۆڵینەوەیەدا ڕۆڵی سەرەکی فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ڕەت کردووە بەڵام ئەم ووڵاتەی بەرپرسیاری ئەم بابەتە زانیوە . ئەم ڕاپۆرتە کە دەرئەنجامەەکانی بە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕادەست کراوە جەخت دەکاتەوە کە پاریس هیچ هەوڵێکی بۆ بەرگری کردن و بەرەنگاربوونەوە لە کوشتارەکە ئەنجام نەداوە .

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە خوێندنەوەی میلیۆنەها دۆسیە و ووتووێژ لەگەڵ ٢٥٠ کەس ئەنجام دراوە 

جێگای ئاماژەدانە لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا ٨٠٠ هەزار کەس سەربڕدراون