image

پەیامی کورد      ...     دەنگۆی دەستهەبوونی بن زائێد و بن سەلمان لە کوودەتا شکست خواردووەکەی ئۆردوون .

ڕێژەی بەرفراوانی دەست بەسەرکردن لە ماوەی ڕۆژی ڕابردووەوە لە ئۆردوون ، پرسیارگەلیکی زۆری دەربارەی ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوە و پشت پەردەی کێشە و گرفتەکان لە ناوخۆی خانەدانی هاشمی و ڕۆڵی ئەکتەرە بیانییەکان لە داڕشتنی ئەم پیلانە دەخاتە بەر باس .

بە تایبەتی کە ئەم ڕووداوانە لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و داواکارییەکانیان بۆ لەکار لادانی دەوڵەت و زیادبوونی ڕۆڵی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئۆردوون ڕوودەدات .

ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی بەرفراوانی ووڵاتانی عەرەبی و جگە لە ووڵاتانی عەرەب لەگەڵ حکوومەتی مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم نیشانگەری مەترسییەکانی کوودەتای ناوبراو  و گرینگی ئەم ووڵاتە لە سەر ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەکەیە .

بە ووتەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆردوون " بترا " «باسم عوض الله» ڕاوێژکاری پێشووی پادشای ئۆردوون و شازادە «حسن بن زید» لە ئەندامانی خانەدانی هاشمی لەگەڵ نزیکەی ٢٠ کەسی دیکە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆکارگەلی ئەمنییەتی یەوە دەست بەسەر کراون .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەی ئۆردوونی جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی کەسە دەست بەسەرکراوەکان زیاتر لە ٢٠ کەس ە کە بریتی لە هاوڕایان و نزیکانی شازادە حەمزە ، وەلیعەهدی پێشوو و زڕ برای پاشای ئۆردوون دەبێت .

ئەوەی کە لە هەستیاری ئەم بابەتە زیاتر دەبێت ئەوەیە کە هێزی هاوبەش لە ئیدارەی ئەمنییەتی نیزامی و سەربازی و دەزگای هەواڵگری و زانیاری بە چاودێری فەرماندەی ئەرتەش بەرپرسیاری دەستبەسەر کردنەکان بوونە و ئەمە نیشانگەری گرینگی زۆری ئەم بابەتە و زیاتر بەهێزبوونی ڕاستی ڕاپۆرتەکان لە سەر ئەوەی کە کوودەتاکە لە ناوخۆی خانەدانی سەڵتەنەی بووە کە لەگەڵ شکستی بەرەوڕوو بووەتەوە  .

بەڵام   ...

سەرەڕای هەوڵەکانی دیوانی پاشایەتی عەرەبستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی و پاڵپشتی تەواوی ڕیاز لە ئۆردوون و هەنگاوەکانی مەلەک عەبدۆڵلا لە سوپاسنامەیەک بۆ ئەمنییەت و سەقامگیری ئەم ووڵاتە ، بەڵام قامکی تۆمەت بەرەو " عوض اڵلە " لە نزیکانی " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعوودی نیشانە دەڕوات .

باسم عوض الله کە لە کارنامەی کاری خۆیدا ، وەزارەتی کاروباری ماڵی و بەرنامەداڕشتن ، سەرۆکی دیوانی پاشایەتی ئۆردوون و نێردراوی تایبەتی مەلەک عەبدۆڵلا لە عەرەبستانی لە سەر شان بووە لە ساڵی ٢٠١٨ لە دواهەمین پۆستی خۆیدا وەکوو نێردراوی پاشای ئۆردوون لە عەرەبستان لە کارەکەی لادرا بەڵام دواتر بۆ بە یەکێک لە نزیکترین کەسەکان بە بن سەلمان و بەڕیوبەری پڕۆژەی " شاری نیۆم " ، ئەو هەروەها پەیوەندیگەلێکی نزیکی لەگەڵ ئیمارات هەیە بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠٠٨ وەکوو ئەندامی شاندنی ئیداری زانکۆی بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی دۆبەی دامەزرا و دەست بەکار بوو .

هەر لەمبارەیەوە ئەوەی پەیوەندی نزیکی باسم عوض الله  و بن سەلمان بەهیز دەکات دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین ئامادەبوونی ئەو لە کۆنفڕانسی ئابووری لە عەرەبستان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨ بە واتا تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی جەمال خاشقجی لە کونسووڵخانەی ئەم ووڵاتە لە ئیستانبووڵ و هاوڕایەتی باسم عوض الله  لەگەڵ وەلیعەهدی سەعوودی لە نوێژی جەژنی قوربان بووە 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە 

ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئۆردوون رایگەیاند، ١٦ کەس بەتۆمەتی هەوڵی کودەتا دەستگیرکراون کە لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەماهەنگییان هەبووە.

ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدا ڕایگەیاند ، بەتۆمەتی هەوڵی کودەتای سه‌ربازی ئەو پاسه‌وانانه‌ی كه‌نزیکن لە شازادە حەمزە دەستگیرکراون كه‌ ژماره‌یان ١٦ کەسه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستگیركراون لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەماهەنگیان هەبووە لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان.

ئەیمەن ئەلسەفەدی ئاشكراشیكرد،" هەوڵ دەدەین لەناو خێزانی شانشینی ئۆردووندا مامەڵە لەگەڵ شازادە حەمزە بکەین، جەختیش له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌ به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌ ئۆردوونه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌س نابێت ده‌ستتێوه‌ردان له‌و پرسه‌دا بكات". 

ئەلسەفەدی باسی له‌وه‌شكرد،" دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ دادگای ئاسایشی دەوڵەت،هەروەها دەسەڵاتداران کۆنترۆڵی تەواوی ئەو جمووجووڵە گومان ئاوییانەیان کردوە".