
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : هێرش بۆ سەر کۆشکەکەم هاوشێوەی کوودەتایەکی سەربازی بوو
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئێف بی ئای داوای لێکردووە وێنەی کامێراکانی مەدار داخراو لە ئۆپراسیۆنی پشکنینی شوێنی نیشتەجێ بوونی لە " مارئەلاگۆ " ئاشکرا نەکات چوونکە ئەم کارە ئەمنییەتی ئەو بەرپرسانەی کە لەم ئۆپراسیۆنەدا بەشداری یان هەبووە دەخاتە مەترسییەوە .
دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە وێنەی کامێراگەلی مەدار داخراوی ئەم ئۆپراسیۆنە ووتی : ئەم ئۆپراسیۆنە وەکوو کوودەتایەکی سەربازی بۆ ڕووخاندن و لەناوبردنی دەوڵەتێکی سڤیل بووە .