
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ لە دادگای نیویۆرک : داواکاری گشتی گەندەڵە، هەمووان گەندەڵن، ووڵاتەکەمانیش گەندەڵە!
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : هیچ تاوانێک لە بانکی (ئەکاونتەکان) ڕووی نەداوە. تاکە تاوانێک کە ڕوویداوە دژی منە.
سەرۆکێکی گەندەڵمان هەیە تێناگات چی دەکات! پارە لە حسابە داراییەکانم دا بوونی نییە و هیچ تاوانێک ڕووی نەداوە.
داواکاری گشتی گەندەڵە، هەموو کەسێک گەندەڵە، ووڵاتی ئێمەش گەندەڵە. چاوەڕێی ئەوە بوون کە بەشداری هەڵبژاردن بکەم، دواتر ئەم دۆسیانەیان لە دژی من ڕاگەیاند!
کێشەکە سادەیە؛ ئەمە حاڵەتێکی دەستوەردانی هەڵبژاردنە و ئەگەر من پێشەنگ نەبوومایە لە هەڵبژاردنەکاندا، یان ئەگەر بەشداریم لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردبایە، هیچ کام لەو تۆمەتانە نەدەهاتە ئاراوە.
هەر تۆمەتێکم بۆ دەکەن، جەماوەریم لە ڕاپرسییەکاندا زیاتر دەبێت.