image

پەیامی کورد      ...   دانیمارک نیگەرانیەکی قووڵ  سەبارەت بە ئێران ڕادەگەێنێت

دانیمارک نیگەرانی قووڵی خۆی بەنیسبەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند

 :دانیمارک لە شەورای حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی ، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی کەرەستەی ناوکی لە شوێنە ڕانەگەێندراوەکانی ئێران، پشتیوانی خۆی لە بەیاننامەی یەکیتی ئەورووپا لەبارەی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕاگەیاند.

لە بەشگەلێک لە بەیانییەیەی دانمارک کە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە:

دانیمارک لە بەیاننامەی یەکیتی ئەورووپا پشتیوانی دەکات. ئێمە سوپاسی بەرپرسی گشتی و بەشی "پادمان" دەکەین کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی "پادمان" لەگەڵ ڕێژیمی ئێران  کاری تایبەتیان ئەنجام دا و هەوڵیان دا لەبارەی کەرەستەی ناوکی لە شوێنە ڕانەگەیندراوەکانی ئێران بەرچاوڕوونی بدەن . ئێمە لەبارەی کەرەستەی ناوکی لە شوێنە ڕانەگەیندراوەکانی ئێران نیگەرانین.

ئێمە بە هێزەوە و دووبارە داوا لە ئێران دەکەین کە بە تەواوی بەڵێنییەکانی پادمانەکانی بێ دواخستن یان مەرجدانانی زۆرتر جێبەجێ بکات و بە باشی لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی هاوکاری بکات.

ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان لە چاودێرانی ئاژانس کە کارێکی ئەستەم و بەنرخ ئەنجام دەدەن، ڕادەگەینین و داوایان لێ دەکەین کە بەردەوام بن.