
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی گرووپێکی نوێی خوێنی نایاب و کەم وێنە
زانایانی زانکۆی بریستۆڵ و یەکەی خوێن و پەیوەندی ڕێکخراوی نیشتیمانی تەندرووستی بەریتانیا NHSBT گرووپێکی خوێنی نوێی نایاب و بێ وێنەیان دۆزییەوە .
ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە تێکەڵەیەک لە ڕێکارگەلی نوێی دوورودرێژ دۆزینەوەی دی ئێن ئەی و پێداچوونەوەی ژێنەکان ، توانییان گرووپی خوێنی نوێی Er وەکوو گرووپی خوێنی نوێ بناسێنن .