
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی شارێکی ١٨٠٠ ساڵە لە میسڕ
مێژووناسان و باستانناسانی میسڕی ڕایانگەیاند کە لە شارێکی تەواوی ١٨٠٠ ساڵە سەر بە دەورانی ڕۆمی لە دڵی شاری " ئەقسەر " لە ووڵاتی میسڕ دۆزیوەتەوە
بە ووتەی سکرتێری شەورای باڵای ئاسەواری مێژوویی میسڕ ، مێژوو و دیرۆکی ئەم شارە کە لەم دواییە دۆزراوەتەوە بۆ سەدەکانی دووهەم و سێهەمی میلادی دەگەڕێننەوە و کۆنترین و گرینگترین شارێکە کە تاکوو ئێستا لە کەرانەی ڕۆژهەڵاتی " ئەقسەر " دۆزراوەتەوە .