image

پەیامی کورد   ...  دیزاینکردنی مۆدێلێکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە

زانایان مۆدێلێکی نوێ و ووردتریان داڕشتووە بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە لەڕێگەی ھاوشێوەکردنی دەردانی ووزەی بوومەلەرزەکانی ڕابردوو.

مۆدێلی پێشبینی بوومەلەرزە وا دەکات بتواندرێت باشتر ئامادەکاری بۆ بوومەلەرزە بکرێت بە خستنەڕووی ئەگەرەکانی بوومەلەرزە - وەک مۆدێلی پێشبینی کەش و هەوا .

جەیمس نیلی، زانای بوومەلەرزەزانی زانکۆی شیکاگۆ و نووسەری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە: لە پێشبینی کەش و هەوا دا، داتایەکی زۆر دەچێتە ناو مۆدێلی پێشبینی کەشوهەوا، بەکارهێنانی مۆدێلی ئاماریش جێگەی قبووڵکراوە. بەڵام زانایانی بوومەلەرزەزان تەنها بڕێکی کەم لە داتای بوومەلەرزەکانی ڕابردوویان هەیە بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە، ئەمەش تەحەددیاتەکانی مۆدێلی پێشبینیکردنی بوومەلەرزەی ئاماری ڕوون دەکاتەوە.