image

پەیامی کورد     ...    ئێدوارد سنۆدن فەرمانبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا جارێکی دیکە پەیامێکی سەیرو سەمەرەی تویتەری دەربارەی پەیوەندی ئێران و ووڵاتەکەیەوە بڵاو دەکاتەوە .

فەرمانبەری پێشووی دەزگای هەوالگری ناوەندی ئەمریکا ، دووهەمین پەیامی سەیر و سەمەرەی تویتەری خۆی بە زمانی فارسی بڵاو دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێدوارد سنۆدن ئاشکرا گەری ئێستا و فەرمانبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا ، جارێکی دیکە پەیامێکی بە زمانی فارسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە .

ئێدوارد سنۆدن کە هەموو کات لە بەرپرسیاری ئاشکراگەری لە دژی سیستەمی سیخوڕی ئەمریکا لە هاووڵاتیانی تێپەڕکردووە جارێکی دیکە پەیامێکی تویتەری بە زمانی فارسی بڵاو کردەوە . ئەو نووسیویەتی : من تەنیا دەڵێم هۆکارێک بوونی هەیە کە کتکەکان " پشیلەکان " خۆشەویستن . " من فقط می گویم دلیلی وجود دارد کە گربەها محبوب هستند .

جێگای ئاماژەدانە کە سنۆدن ڕۆژی ڕابردوو لە هەنگاویکدا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی دیکەی تویتەری سەرسووڕهێنەر بە زمانی فارسی کە دەڵێ " دیوار موش دارە موش هم گوش دارە " بە واتای " دیوار مشکی هەیە و مشکیش گوێ هەیە " ، بەڵام دیار و ئاشکرا نییە و بە چ هۆکارێک و بەرامبەر بە چ کەسێک هەوڵی بڵاو کردنەوەی ئەم پەیامەی داوە .