
پەیامی کورد... دواى تێکشکانى فڕۆکەکەیان چوار منداڵ لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا دۆزرانەوە
دوای دیارنەمانیان بۆ ماوەی زیاتر لە شەش هەفتە و تێکشکانی فڕۆکەکەیان چوار منداڵ بە زیندوويی لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا دۆزرانەوە.
ئەمڕۆ شەممە، گۆستاڤۆ پیترۆ، سەرۆکی کۆلۆمبیا بۆ میدیاى وڵاتەکەى رایگەیاند، توانیویانە چوار منداڵ بە زیندوویی بدۆزنەوە دوای تێکشکانی فڕۆکەکەیان لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا و سوپا منداڵەکانی رزگار کردوە.
سەرۆکى کۆڵۆمبیا باسی لەوەش کرد، تەمەنی منداڵەکان لە ١٣ ساڵ و نۆ ساڵ و شەش ساڵ پێکهاتون و منداڵێکی دیکەى تێدابووە کە تەمەنی تەنها ١١ مانگ بووە و شیرە خۆرە بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، فڕۆکەکە لە جۆری سیسنا ٢٠٦ بووە و حەوت کەسی هەڵگرتووە و لە نێوان ئاراراکوارا لە پارێزگای ئەمازۆن و سان خۆسێ دێل گواڤیارى، کە شارێکی پارێزگای گواڤیارییە، بزوێنەرەکەی لە کار کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە لە سەرەتای مانگی ئازارى رابردوو.
بە هۆی رووداوەکەوە، سێ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە یەکێکیان فڕۆکەوانەکەیە، لەگەڵ دوو کەسی دیکەى تازە پێگەیشتوو، تەرمەکانیان لەنێو فڕۆکەکەدا دۆزرانەوە.