
پەیامی کورد... دوو بەندکراوی کورد لە ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە
دوو هاووڵاتیی بەندکراو بەناوەکانی محەممەد دانیالی، خەڵکی ئاودانان و ناسر ڕەزایی خەڵکی سەراو باغ سەر بە ئاودانان لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بارودۆخیان مانیان لەخواردن گرت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٣) دوو هاووڵاتیی دانیشتووی ئاودانان بەناوەکانی محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و ناسر ڕەزایی، تەمەن ٣٤ ساڵ، ڕاگیراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر ئەشکەنجەکرانیان و پشتگوێخستنی دۆسییەکانیان مانیان لەخواردن گرت.
ناسر ڕەزایی، شەوی دووشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە گەراژی ئەهواز دەستبەسەرکرابوو، ناوبراو لەماوەی دەستبەسەریدا بەهۆی لێدرانی بە کابل و بەرکەوتنی زەربەی توند زیانی پێگەیشتبوو.
هەروەها محەممەد دانیالی، ئەندامی گرووپی شاخەوانی "بناری ئاودانان" شەوی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە دێلوڕان دەستبەسەرکرا.