image

پەیامی کورد     ...   دوو کۆڵبەر لە دەڤەری سنوورەکانی بانە و نەوسوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون

هاوکات لە سنووری بانە و نەوسوو، دوو کۆڵبەر بە تاپڕ بریندار کراون.

 سەرکەوت میرزایی، ڕۆژی شەممە ١٦ی ئۆکتۆبەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور لە دەڤەری بانە بریندار کرا.

هەروەتر بە پێی سەرچاوە خۆجێئیەکان، هەر ئەو ڕۆژە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوو بۆسەیان بۆ پۆلێک کۆڵبەر چنیوە و بە تاپڕ تەقەیان لێ کردوون کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە هەتا ئێستا میدیایی نەکراوە.

هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور چەکی تاپڕ بە کار دێنن تا لە ئەگەری سکاڵا تۆمارکردنی کۆڵبەران لە دادگا، نەتوانن بەکارهێنانی چەکی سەربازی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور بسەلمێنن و بەرپرسایەتی تەقە و کوشتنەکە بگەڕێننەوە بۆ سیناریۆکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی.