image


پەیامی کورد... دووەم کەشتی گەنمی ئۆکرانیا گەیشتە تورکیا


وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا: رایگەیاند، دووەم کەشتی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگەی رێڕەوێکی دەریاییەوە کە لە لایەن کیێڤەوە دامەزراوە گەیشتە بەندەری جەیهان لە تورکیا.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 24ی ئه‌یلولی 2023، ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، سەرەڕای هەڕەشەکانی مۆسکۆ بۆ لێدانی هەر کەشتییەک کە لە ئۆکرانیاوە بەرەوڕوو یان بەرەو روسیا دەڕوات، دووەم کەشتی گەنمی ئۆکرانیا لە ڕێگەی دەریای رەشەوە گەیشتە بەندەری جەیهان لە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتی 'ئارویات' کە 17 هەزار و 600 ته‌ن گەنمی هەڵگرتووە لە رێگەی رێڕەوی جێگرەوەی دەریای رەش لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک لە باشووری ئۆدێسا بەرەو بەندەری جەیهان بەڕێکەوتبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، کەشتییەکی دانەوێڵە بەندەرێکی ئۆکرانیای جێهێشتووە و بەرەو میسر بەڕێکەوتووە و ئەوەش دووەم کەشتییە لەم هەفتەیەدا لە بەندەرە دەستکردەکانی ئۆکرانیاوە بەرەو بەندەرەکانی جەیهان بچێت.

رووسیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە کشایەوە کە لە هاوینی 2022 لەگەڵ کیێڤ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا رێککەوتن بەهۆی سزاکانی مۆسکۆ بۆسەر کێیڤ هەناردەکردنی دانەوێلەی ئۆکرانیا وەستا.