image

پەیامی کورد     ...   فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ یەکەمین جار توانی ئۆپراسیۆنی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەیەکی دیکە لە ئاسمانەوە بە سەرکەتوویی ئەنجام بدات

یەکەمین ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی وەرگرتنی سووتەمەنی لە لاین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ فڕۆکەیەکی شەڕکەرەوە لە ئاسمان

بۆ یەکەمین جار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بێسەرنشین بە سەرکەوتوویی توانی سووتەمەنی فڕۆکەیەکی دیکە لە حاڵێکدا کە هەر دوو لە ئاسمان خەریکی فڕین بوون دەستەبەر بکات .

لەم ڕاهێنانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ سەرنشینی جۆری MQ-25 Stingray بووئینگ توانی ئۆپراسیۆنی گەیاندنی سووتەمەنی ئاسامنی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات و سسوتەمەنی بۆ فڕۆکەی F/A-18 Super سووپەر هۆرنێت ی هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕابگوێزێت .

لە دوای ئەوەی کە بووئینگ ڕێکەوتننامەی ٨٠٥ میلیارد دۆلاری هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی بردەوە ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-25  کە لە هێزی دەریایی دا بە ناوی Stingray دەناسرێت لە دامەزراوەی بووئینگ لە سەنت لۆئیس میسووری دا دیزاین و درووستکراوە .

نموونەی سەرەتایی ئەم فڕۆکە بێسەرنشینە یەکەمین فڕینی سەربەخۆی خۆی لە فڕۆکەخانەی مێد ئەمریکا سەنت لۆئیس لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئەنجام دا هەرچەندە لەو کاتەدا ئۆپراسیۆنی وەرگرتنی سووتەمەنی ئاسمانی ئەنجام نەدرا  

بە پێی ووتەکانی بووئینگ لە ئۆپراسیۆنی ئێستادا هەر دوو فڕۆکە بە خێرایی و بەرزاییەکی جێگیر و لە جێ بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەکە خەریکی فڕین بوون .

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-25 لە ئێستادا بڕیار وایە بە نوورفۆڵک ، ڤیرجینیا بنێردرێت تاکوو کۆتایی ئەمساڵ لەوێ ڕاهێنانەکانی سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگر ئەنجام بدات .