image

پەیامی کورد       ...     فاینەشناڵ تایمز  :  بەرپرسانی پلە باڵای عەرەبستان و ئێران لە بەغدا گفتۆگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا .

ڕۆژنامەی فاینەشناڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بەرپرسانی پلە باڵای عەرەبستانی سەعوودی  و ئێران دوای چوار ساڵ لە پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماتیکی نێوان هەر دوو ووڵات ، سەرەتای ئەم مانگە لە بەغدا گفتۆگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا .

ئەم ڕۆژنامەیە کە بنکەی سەرەکی لە لەندەن ە ئەم بابەتەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەیپریل و لە زاری سێ بەرپرسی ئاگاداری ئەم ووتووێژ و گفتۆگۆیانە ڕاپۆرت داوە .

یەکێک لەم بەرپرسانە ڕایگەیاندووە و ووتوویەتی کە یەکەمین دەورەی ووتووێژەکانی نێوان سەعوودییەکان و ئێرانییەکان ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوە چووە .

بە ووتەی ئەو لەو ڕۆژەدا دوو ووڵات سەر بابەتی هێرشگەلی بەردەوامی گرووپی شیعەی عووثییەکان بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودی قسەو گفتۆگۆیان کردووە و ئەم ووتووێژانەش ئەرێنی و باش بوونە .

ئەم سەرچاوەیە بە فاینەشناڵی ووتووە کە سەرپەرشتی شاندی سەعوودی لەم ووتووێژانەدا لە ئەستۆی خالد بن عەلی ئەلحۆمەیدان ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەعوودی بووە و دەورەیەکی دیکە لە ووتووێژەکان بۆ هەفتەی داهاتوو بەرنامەڕێژی بۆ کراوە