
پەیامی کورد ... فەرماندەی سێنتکام : پێشکەوتنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بێ هاوتا و بێ وێنەیە
مایکل کۆریلا، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە؛
ئێران دەتوانێت لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ئەوەندە ماددەی شکاو بەرهەم بهێنێت کە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
ئێران خاوەنی گەورەترین و هەمەچەشنترین جبەخانەی مووشەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەزاران مووشەکی بالیستیک و کرووزی هەیە.
لە ئێستادا حکوومەتی ئێران خاوەنی گەورەترین هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە ناوچەکەدا.
پێشکەوتنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا بێ هاوتایە.