image

پەیامی کورد     ...    فوئاد حسێن لە بڕۆکسڵ : ٤ هەزار پەنابەری عێراقی بە شێوەی داخوازی گەڕاونەتەوە عێراق .

فوئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق هەواڵ لە گەڕانەوەی  ٤ هەزار پەنابەری عێراقی لە ئەورووپا بە شێوەی داخوازی ڕادەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ، فوئاد حسێن لە میانەی سەفەری خۆی بۆ برۆکسڵ لەگەڵ " ئیلفا جۆهانسن " کۆمیساریای کاروباری ناوخۆی یەکیتی ئەورووپا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و دەربارەی پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان عێراق و یەکیتی ئەورووپا و ڕێکارگەلی بەهێزکردنی و بە تایبەتی بابەتی گەڕانەوەی هاوولاتیانی عێراقی لە سەر داواکاری خۆیان کە لە سنوورەکانی ئەم یەکیتییە سەرگەردانن گفتۆگۆیان کرد .

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق لەم چاوپێکەوتنەدا ووردەکاری هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەم ووڵاتەی لە هەڵسووکەوت لەگەل بابەتگەلی کۆچبەری و ئەو هەنگاوانەی گیراونەتە بەر بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراقی سەرگەردان لە سنوورەکانی چەند ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپاا وەکوو بێلاڕووسیا ، لیتوانیا ، پۆڵەندا و لێتۆنی ووتی : عێراق توانیویەتی لە ئاکامی ١٠ فڕینی تایبەتی خەتی ئاسمانی خۆیدا ٤ هەزار هاووڵاتی عێراقی بۆ ووڵات بگەڕێنێتەوە .

ئەو هەروەها لە سەر گرینگی بەردەوامیدان بە گفتۆگۆوەکان لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنی ئەورووپایی و پالپشتی کردن لە بەرنامەی هاندان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەناخوزانی عێراقی لە ووڵاتانی ئەورووپایی لە ڕێگای گەیاندنی زانیاری و توانمەندسازی ئەوان جەختی کردەوە .

لە لایەکی دیکەشەوە جۆهانسن لە سەر پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن جەختی کردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆی دەربارەی ڕۆڵی عێراق بۆ لەناوبردنی گرووپی تێرۆریستی داعش ڕاگەیاند و ووتی : یەکیتی ئەورووپا گرینگی زۆر بە بابەتی هاوکاری و شەراکەتی خۆی لەگەڵ عێراق دەدات و داوای سەقامگیری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەنە .