image

پەیامی کورد    ...  گفتووگۆوەکانی چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە نێوان وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و قەتەر باس و قسەی لە سەر کرا

لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان شێخ موحەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالی ثانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر و ئەمیر عەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، دواهەمین ڕێکەوتنگەلی سەرانی هەر دوو ووڵات کە لە جەرەیانی سەفەری ئەم دواییەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر بۆ تاران ئەنجام درا ، لە لایەن هەر دوو لاوە پێداچوونەوەی بۆ کرا .

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لەم گفتووگۆوە تەلەفۆنییەدا ، هەروەها دواهەمین قسە و باسەکانی پەیوەندیدار بە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ لە قەتەر ، بەرفراوان و پەرەدانی هەمە لایەنەی پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان تاران و دەوحە و هەروەها ووتوویژەکان بۆ چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان باس و بیروڕاگۆڕینەوە کرا