
پەیامی کورد... جۆ بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رای گەیاند كە ئێران بەردەوامە لە نانەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا، بۆیە هەڕەشەی لەو وڵاتە كرد كە بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزاکانیان بەسەر ئێراندا.
بایدن لە لێدوانێكدا گوتی پێنج هاووڵاتیی بێتاوانی ئەمریکی کە لە ئێران دەستبەسەر کرابوون، دواجار گەڕانەوە و دوای چەندین ساڵ لە ئازار و تلانەوە، بە ئازیزانیان شاد دەبنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی حکوومەتی ئەو وڵاتانەی کرد کە بەشدارییان لە دانوستانەکاندا کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران لەپێناو گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە ئەمریكییە دەستبەسەركراوەكان، كە بریتیین لە وڵاتانی قەتەر، عومان، سویسرا و کۆریای باشوور.
بایدن جارێكی تر هۆشداری بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکی دا کە نەچن بۆ ئێران.