image


پەیامی کورد … جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو لە رووسیا دۆزرایەوە

جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو لە رووسیا دۆزرایەوە و هۆشداریی لە خێرا بڵاوبوونەوەی دەدرێت.

کامل حافیزۆڤ، سەرۆکی تیمی پەرەپێدانی رێگاکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە پەیمانگای زانستەکانی پەتاکان لە رووسیا، رایگەیاندووە: چەند کەسێک دەستنیشان کراون، کە تووشی جۆری (AY.4.2)ی گۆڕاوی دەلتای پەتای کۆرۆنا بوون.

کامیل حافیزۆڤ هۆشداریی لە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیە گۆڕاوەی پەتای کۆرۆنا لە رووسیا و لە سەرتاسەری جیهان داوە و رایگەیاندووە: ”رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا“.

ئەو بەرپرسە تەندروستییەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێکوتەکانی کۆرۆنا کاریگەریی باشیان بەسەر ئەو جۆرە نوێیەی پەتای کۆرۆنا هەیە.

پێشتریش ساجد جاڤید، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا سەرهەڵدانی جۆری (AY.4.2)ی لە وڵاتەکەی پشتڕاست کردبووەوە.