
پەیامی کورد ... ئایا هێدسێتی واقیعی مەجازی ئەپڵ جیهان دەگۆڕێت؟
لە کاتێکدا هەواڵێکی زۆر لەسەر هێدسێتی واقیعی مەجازی و واقیعی زیادکراوی ئەپڵ بڵاوکراوەتەوە، پاڵمەر لاکی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆکولۆس ستایشی ئەم ئامێرەی کردووە. لاکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " هێدسێتەکەی ئەپڵ زۆر باشە".
ئەم لێدوانەی لاکی دوای ئەوە دێت کە بەپێی زانیارییەکان تاقیکەرەوە سەرەتاییەکان سەرسام بوون بە وەشانی دیمۆی هێدسێتی واقیعی مەجازی ئەپڵ.