image


پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیكردوە

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، "تێکڕای هاوردەی نه‌وتی خاوی ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ هه‌شت وڵاته‌وه‌ رۆژانه‌ 5 ملیۆن و 610 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، کە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 455 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا كەمیكردوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌ تێكڕا 202 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا بووه‌، ئه‌مه‌ش زیاتره‌ له‌ هه‌فته‌ی پێشوو كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌ تێكڕا گه‌یشتووه‌ته‌ 120 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

باس لەوەشكراوە، "زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە هاتووە، بەڕێژەی 3 ملیۆن و 755 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دواتر مەکسیک دێت بە رێژەی 598 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها داهاتی نەوتی سعودیە بە رێژەی 598 هەزار بەرمیل". 422 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان بەرازیل بە ڕێژەی 299 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

بەگوێرەی ئیدارەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، "بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ئیكوادۆرەوە بە تێكڕا 191 هەزار بەرمیل بووە و لە كۆڵۆمبیا 72 هەزار بەرمیل و لە ترینیداد و تۆباگۆوە 51 هەزار بەرمیل بوە لە ڕۆژێكدا.