
پەیامی کورد... په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، باس لەوە دەکات کە فراکسیۆنەکەی هیچ لاری لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمان نییە، چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوانی یەکێتی و پارتین و هەر کاتێکیش داوای کۆبوونەوە بکرێت ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەمڕۆ شەممە 28/1/2023، کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەوە رێبوار بابکەیی، ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی پارتی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: 'بڕیارە دوای رێککەوتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بۆ گۆڕانکارییە وەزارییەکان، چونکە سێ پۆستی وەزاری هەن لەوانە وەزیری ئەوقاف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری به‌غدا و وەزیری پێشمەرگە، گوتیشی، به‌ربژێری هه‌ریه‌ك له‌و پۆستانه‌ش سیڤییەکانیان بۆ پەرلەمان نێردراوە و لە پەرلەماندا دەنگ لەسەر کەسە نوێیەکان بۆ ئەو پۆستانە دەدرێت.'
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا؛ "وەک پارتی هیچ لارییەکمان لە گۆڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و پۆستانه‌دان نییە، ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانیشین، هەرچەندە ئێستا لە پشووی یاسادانانین تا 1/3/2023، بەڵام هەر کاتێک داوای کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر رێککەوتنێکی سیاسی یان بابەتێکی سیاسی بکرێت، پەرلەمان کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ ئەنجام دەدات و پێشتریش ئەمە کراوە."