image

پەیامی کورد    ...    هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی بۆ سەر تورکیا لە ناو خاکی عێراق هەڵدەوەشێندرێتەوە

ژمارەیەک مووشەکی پێشکەوتوو کە لەپارێزگای نەینەواوە بەئاراستەی بنکەی سەربازی زلیکانی تورکیا جێگیرکرابوون ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق ەوە شکستیان بەو هێرشە چاوەڕوانکراوە هێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای عێراقی لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٧ مووشەکی پێشکەوتووی جۆری گرادۆ  و ٦ مووشەکی ئاسایی لەنزیک سەربازگەی باشیک کە تایبەتە بەهێزەکانی تورکیا جێگیرکرابوو، بەڵام زانیارییە هەواڵگرییەکانی سوپای عێراق شکستی بەو هێرشە چاوەڕوانکراوە هێناوە.
میدیای عێراقی دەڵێت، "میلیشیایەکی نێو حەشدی شەعبی لەپشت ئەو پلانی هێرشکردنەوەیە، بەبێ ئەوەی ناوی میلیشیاکە ئاشکرابکرێت".
ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تیادا پووچەڵ کراوەتەوە لەژێر دەسەڵاتی عەسائیبی ئەهلی حەق‌ و نۆجەبا و حەشدی شەبەک دایە.