image


پەیامی کورد … هێرشکرایەسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتەسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین.

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنی، هێرشەکە لەکاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە ناو بنکەی بەلەد کەوتووەتەوە و زیانە ماددییەکان تائێستا نەزانراون.