image


پەیامی کورد … كۆمسیۆنی ئەوروپا : توركیا نابێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا

كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند دانوستانەكان بۆ بە ئەندامبونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا گەیشتۆتە رێگایەكی داخراو.

كۆمسیۆنی ئەورووپا لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆكی توركیا تا دێت دیموكراسیەت بەرتەسك دەكاتەوە و یاساكان پێشێلدەكات،

لە ساڵی رابردووشدا تەواوی راسپاردەكانی یەكێتی ئەورووپای پشتگوێ خستووە، هەروەها جددی نیە لە ئەنجامدانی ئەو چاكسازییانەی كە یەكێتی ئەوروپا پشتگیری دەكات، هەربۆیە لە ئێستادا دانوستانەكانی یەكێتی ئەوروپا و توركیا بۆ بە ئەندامبونی توركیا لە یەكێتیەكە گەیشتۆتە رێگایەكی داخراو.

لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی رەخنەكانی كۆمسیۆنی ئەورووپای داوەتەوە و سەرجەم تۆمەتەكانی رەتكردۆتەوە، راشیگەیاندووە یەكێتی ئەوروپا بەڵێنیەكانی بۆ “ئەنقەرە” نەبردۆتە سەر و بەرپرسیارێتییەكانی هەڵنەگرتووە،

دووپاتیشكراوەتەوە كە توركیا پابەندە بە بژاردە ستراتیژییەكان بۆ بە ئەندامبوون لە یەكێتی ئەووروپا.