image


پەیامی کورد … كاروانێكی تری ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، كاروانێكی تری ڤاكسینی فایزەر گەیشتووە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش كراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر گەیشتووەتە عێراق.

 

ئەوەش هاتووە، كاروانەكە بەسەر بەڕادەكاندا دابەش كراوە و لە یەك كاتدا نێردراون بۆ سەرجەم پارێزگاكان، لەناویشیاندا هەرێمی كوردستان.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق گرێبەستی لەگەڵ چەندین كۆمپانیادا كردووە بۆ كڕینی ڤاكسینەكان و ناوبەناو كاروانێك لەو ڤاكسینانە دەگاتە عێراق، لە دیارتریشنیان ڤاكسینەكانی "فایزەر -بیۆنتیك"ی ئەمریكی - ئەڵمانی، "ئەسترازینیكا"ە بەریتانی - سویدی و "سینۆفارم"ی چینی.