
پەیامی کورد... خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی: هه‌نگاوێكمان ناوه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خوێندن له زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ئێران، چالاكانی خوێندكاریی 12 زانكۆی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له دژی سته‌م و بێدادی به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوویان كرد و رایان گه‌یاند، زانكۆكان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرنه‌وه و داهاتووی ئێران بنیات ده‌نێن.
ئه‌وان ئاماژه‌یان داوه، له‌و خۆپێشاندانانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌یان برد و دژی سته‌م و بێدادی وه‌ستان، دیسان هه‌مان په‌یمانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له پێناو ئه‌و خه‌باته‌دا قوربانییه‌كی زۆریان داوه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانیان زۆر و به‌رچاو بوون و دوای یه‌ك ساڵ به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون كه هه‌نگاوه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێك كه هۆشیاریی گشتی ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه سته‌مه‌كان هه‌رچه‌ند زۆرتریش بكرێن، ناتوانن پێش به‌و خه‌بات بگرن.
خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران پێیان وایه زانكۆكان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه داگیر كراون، بۆیه ئه‌و زانكۆیانه له ده‌سه‌ڵات ده‌ستێننه‌وه و ده‌یكه‌نه گۆڕه‌پانی خه‌بات دژی سته‌م و بێدادی و هه‌ر له زانكۆكانه‌وه داهاتووی ئێران بنیات ده‌نێن.
جگه له‌و به‌یاننامه گشتییه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارانی ئه‌و 12 زانكۆیه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك زانكۆ به ته‌نیا به‌یاننامه‌ی توندتریان ده‌ركردووه.
بەگوێرەی دۆیچەوێلە، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ر به‌یاننامه‌كه‌یان به دروشمی ژن ژیان ئازادی ده‌ست پێ كردووه و نووسیویانه، ساڵی دووه‌می شۆڕشی ئێرانییه‌كان له دژی سته‌م له كاتێكدا ده‌ست پێ ده‌كات، زانكۆكان له ژێر توندترین گوشاره‌كاندان و ترس و هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت به‌سه‌ر زانكۆكاندا زاڵه. ئه‌وان پێداگرییان له به‌رده‌وامیدان به شۆڕش كردووه.
پێویسته بگوترێ شه‌مووی رابردوو له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی ژینا، ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانیان گرت و پێ ده‌چێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خوێندن كه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای زانكۆ و قوتابخانه‌كانه له ئێران، چالاكییه‌كان له ته‌واوی ئێران په‌ره بستێنن و قۆناغێكی نوێ له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌ست پێ بكاته‌وه.