
پەیامی کورد... ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: تا ئێستا کۆرۆنا جێگەی مەترسییە لەسەر جیهان
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ ساڵە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا جێگەی مەترسییە لەسەر جیهان.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکخراویی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: تا ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیهان مەترسییە و لە ڕیزبەندی حاڵەتە لەناکاوەکاندایە.
ڕوونیش کراوەتەوە: لیژنەی باری لەناکاوی تەندروستیی جیهانی هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات لە ئاستی بەردەوامیی مەترسییەکانی کۆرۆنا.
شایەنی باسە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی جیهانی لە کاتێکدایە سێ ساڵی تەواو بەسەر ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی نەخۆشییەکە تێپەڕ دەبێت.