
پەیامی کورد... ئۆكراینا كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای دەریاوانی رووسیای ڕاگهیاند
ئۆكراینا كوژرانی فەرماندەی كەشتیگەلی رووسیای لە دەریای رەش دووپات كردەوە، لەوكاتەی یەكەم بارە تانكی جۆری ئەبرامزی ئەمەریكی دەگاتە دەستی ئۆكراینییەكان، رووسیا سەرۆكی دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەكان دەخاتە ناو لیستی داواكراوانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممه 25_ی ئهیلول_ی 2023 سوپای ئۆكراینا كوژرانی ڤیكتۆر سۆكۆلۆڤ، فەرماندەی كەشتیگەلیی رووسیای لە دەریای رەش لەگەڵ 33 ئەفسەری تری باڵای ئەو گەشتیگەلە لە هێرشە مووشەكییەكەی رۆژی هەینی رابردوو بۆ سەر بارەگەی هێزی دەریاوانی لە سیباستۆبۆل لە نیوچە دوورگەی كرمیا راگەیاند.
ئاماژهی بهوهش كرد،كە لە بۆردمانەكەدا 105 كەسی تر بریندارن، جیا لەو زیانە گەورەی بە تەلاری بارەگەی هێزی دەریاوانی رووسیا لە دەریای رەش كەوتووە.