image


پەیامی کورد … لەعێراق هەڵمەتێک بۆ بایکۆتکردنی کاڵا ئێرانییەکان رێک دەخرێت

هاووڵاتییانی عێراق توڕەیی خۆیان بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشان دەدەن و هەڵمەتێک بۆ بایکۆتکردنی کاڵا ئێرانییەکان رێک دەخەن.

رێکخستنی ئەو هەڵمەتە بەهۆی بڕینی کارەبا لەسەر عێراقە لەلایەن ئێرانەوە کە بەهۆیەوە کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی عێراق بڕاوە.

وەک نیشاندانی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە ئێران، چالاکوانانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بە هەڵمەتێک بە هاشتاگی لێیگەڕێ با تێک بچێت (#خليها_تخيس) دژی ئێران کردووە و داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەن چیتر کاڵا و بەرهەمە ئێرانییەکان نەکڕن.

بڕینی کارەبا لەسەر عێراق لەلایەن ئێرانەوە کە بەپێی گرێبەستێک دابینی دەکرد، هاوکاتە لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفربارین و سەرما کە زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق هۆکاری کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبای بۆ بڕینی کارەبا لەلایەن ئێرانەوە گەڕاندووەتەوە و رایگەیاندووە: بەهۆی بینی کارەباوە عێراق هەزار و 100 مێگاوات کارەبای لەدەست داوە.