image


پەیامی کورد... لە بەڕازیل فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و 14 کەس کوژران


لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە سنووری وڵاتی بەڕازیل 14 کەس گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەنجامی خراپی و نالەباری کەشوهەوا لە دارستانەکانی ئەمازۆن لە سنووری بەڕازیل کەوتە خوارەوە و تێکشکا".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 12 یان سەرنشین بوون و دووانیشیان فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

هاوکات ڤینسیۆس ئەلمێیدا وەزیری ئاسایشی ویلایەتی ئامازۆنا رایگەیاند:" زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، رووداوەکە بەهۆی کەمی مەودای بینین و باران بارینێکی زۆرەوە روویداوە".