image



پەیامی کورد... لە فەڕەنسا هێرشدەکرێتە سەر ژمارەیەک گەشتیار و کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندارن

ئێوارەی دوێنێ شەممە لەنزیک تاوەری ئایڤڵ، کەسێک بە چەقۆ و چەکووش هێرشیکردووەتە سەر ژمارەیەک گەشتیار و لەئەنجامدا گەشتیارێکی ئەڵمانی کوژراو دوو گەشتیاری دیکەش بریندار بوون.

تۆمەتبارەکە تەمەنی 26 ساڵە و هاوڵاتیی فەڕەنسایە و بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فەڕەنسا، کەسەکە کێشەی دەروونی هەبووە وپێشتر لە ساڵی 2016 بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە پۆلیس چوار ساڵ زیندانیکراوە.

هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 7ـی ئێوارە بەکاتی ناوخۆیی فەڕەنسا روویداوە. سەرەتا پیاوەکە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژن و مێردێکی گەشتیار لەنزیکتاوەری ئیڤڵەوە و هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە سەختی بریندار کرد.

لەوکاتەی پۆلیس بەشوێن تۆمەتبارەکەوە بوون، بەچەکووش هێرشیکردە سەر دوو کەسی دیکە پێش ئەوەی دەستگیربکرێت.

هێرشەکەی ناوجەرگەی پاریس لەکاتێکدایە، بڕیارە 8 مانگی تر پایتەختی ئەو وڵاتە میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکات و رووداوەکە رەنگە پرسیار لەسەرئاسایشی چالاکییە وەرزشییە جیهانییەکان درووست بکات.