image


پەیامی کورد... لە كاتژمێرێكدا 10 حاڵەتی جیابوونەوەی لەعێراق روودەدات


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: تەنیا لە كاتژمێرێكدا 10 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران روودەدات.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكان تەنیا لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران تۆماركراوە، كە لەم ژمارەیەدا بەغدا پێشەنگی گرتووە، ئەمەش ئامارێكی مەترسیدارەو ڕاستەخۆ كاریگەری دەكاتە سەر ژیانی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی عێراق .

ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا لە مانگی ئابی 2023، 6973 حاڵەتی جیابوونەوە روویداوە، كە دەكاتە 235 حاڵەتی رۆژانە و لە هەر كاتژمێرێكدا دەكاتە 10 حاڵەت.

هەربە بەپێی ڕوونكردنەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران رۆژانە لە هەڵكشانەدایەو بەرەوو زیابوون دەچێت، بەشێوەیەك ئەو ژمارانە دەبنە مەترسی بەسەر شیرازەی كۆمەڵگەی عێراقی و ژیانی خێزانەكان بەرەو "مەرگ و لەناچوون" دەبات و، دەریدەخات كە كۆمەڵگا بە ئاراستەیەكی نەخوازراو هەنگاو دەنێت.