image

پەیامی کورد     ...   لەئاکامی هێرشێکی چەکدارانانەی نەسراو دا ٣ ئەندامی بەسیج و ئەندامێکی سوپای پاسداران لە شاری خاش کوژران

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تێلێگرامی سوپای پاسداران کەسەر بە کۆماری ئیسلامییە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی جووڵای ٢٠٢١ ، گرووپێکی نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی بەسیجی لە بنکەی ونورئابادی کارواندر سەر بەشاری خاش کردووە و لە ئاکامدا ٤کەس لە هێزە بەسیجییەکان بە کوژراون.
 
ناوی ئەم بەسیجیی و پاسدارانە بریتییە لە موحەمەد عومە رزەهی، نادر ریگی، حەمید سوهراب‌زەهی لەگەڵ پاسدارێکی دیکە بووە کە هێشتا ناوی میدیایی نەکراوە.