image


پەیامی کورد... لەم مانگەدا خۆرگیران روودەدات

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا چەندین دیاردەی گەردوونی ناوازە لە ئاسماندا روودەدەن کە دیارترینیان خۆرگیرانە.


رۆژی یەکشەممە، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا مانگ ئەڵقەیەکی گەشاوەی تیشکداری دروست دەکات بەهۆی هاوتابوونی خولگەکەی لەگەڵ خۆردا و خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات.


ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگەدە چەند دیاریەدەکی گەردوونی دیکە روودەدەن و لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا مانگ بە هێڵی کەمەرەی ئەستێرە درەوشاوەکانی زستاندا تێدەپەڕێت.

خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی گەردوونییە ئەو کاتە روودەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەوێتە سەر یەک هێڵ و بەمەش سێبەری مانگ دەکەوێتە بەشێکی ناوچەی زەوی و سێ جۆری خۆرگیرانیش تێیدا روودەدات ئەوانیش خۆرگیرانی تەواو و خۆرگیرانی ئەلقەیی و خۆرگیرانی نیمچەیی یە.