image


پەیامی کورد... لە مانگی رابردوودا رێژەی هەڵاوسان لە عێراق زیادیکردووە



وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی تەمموز رێژەی هەڵاوسان لە عێراق %0.5 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

عەبدولزەهرە هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، “مانگی ئابی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردوو رێژەی هەڵاوسان %3.7 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی بازرگانی بڵاویکردبووەوە نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان بەرزنابێتەوە.