image

پەیامی کورد  ...  لە نەینەوا نۆ ئەندامی داعش دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەێندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش لە پارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی هەندێک ئۆپراسیۆن کە لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراون، ٩ داعش دەستگیرکراون کە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر داواکراون.

ڕاگەێندرا کە دەستگیرکراوەکان ڕادەستی ئیدارەی هەواڵگری و دژە تیرۆری شاری نەینەوا کراون بۆ دادگایی کردن.

باس لەوەشکراوە، لە ڕۆژئاوای شارەکە 2 داعش دەستگیرکراون و هەندێکی تریش لە هەندێک گەڕەک و ناحیە لە لای ڕاست و چەپی شاری مووسل دەستگیرکراون.