image



پەیامی کورد... لە پرۆسەی ئازادی عێراقدا زیاتر لە 4 هەزار سەربازی ئەمریکی کوژراون

دوای تێپەڕبونی 20 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا لەلایەن ئەمریکاوە، بە بیانووی لەناوبردنی چەکە کۆکوژەکان، گرژییە مەزهەبییەکان هاوشانی کردە تیرۆریستییەکان ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
لە ڕۆژی 20-3-2003 دا پرۆسەی ئازادکردنی عێراقی دەست پێ کرد لە 9-4ی هەمان ساڵدا ڕژێمی سەدام حوسێنی ڕووخاند.
دوای ساڵێک لەو پرۆسەیە لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە بانگەشەکانی بوونی چەکی کۆکوژ لە عێراق هەڵە بوون، لە جەنگەکەدا 4 هەزار و 431 سەربازی ئەمریکی کوژران، 31 هەزار و 994ی دیکەیش برینداربوون، تێچووی هەشت ساڵ جەنگی سوپای ئەمریکا زیاتر لە یەک ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە کەوتوە.
ژمارەیەک لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە جەنگەکە بوەتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییە سیاسیی و تائیفییەکان و تێکچونی سەقامگیریش لە عێراق زیانی بە متمانەی ئەمریکا گەیاندوە.