image


پەیامی کورد... پلاسخارت: کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەدر ئەرێنی بوو

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەرێنی بووە.

پلاسخارت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر کە لە ناوچەی حەنانە لە پارێزگای نەجەف دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دا و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موقتەدا سەدر بە ئەرێنی وەسف کرد و ڕایگەیاند» باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق کرد».

پلاسخارت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنانی بە چەقبەستووی سیاسیی لە عێراق، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ چەند سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە.