
پەیامی کورد... له ئه‌سته‌نبوڵ ته‌قینه‌وه رووی دا
له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئیسته‌نبۆڵی وڵاتی توركیا ته‌قینه‌وه روویدا و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چواری تریش برینداربوون.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له یه‌كێك له نهۆمه‌كانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی گه‌ڕه‌كی شیرین ئێڤله‌ر له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕوویداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون، تیمێكی زۆری ئه‌منی و به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
لای خۆیه‌وه پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو تەقینەوەیەی لە ناو باڵەخانەێکی گەرەکی شیرین ئێڤلەر ڕوویدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی دووانیان سەختە".
پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵ راشیگه‌یاند كه پێدەچێت ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی قەتیسبوونی غازه‌وه روویدا بێت و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.