
پەیامی کورد... له كۆی گشتی 15 گەرمترین شاری جیهان 13 یان له عێراقه
پێگەی روانگەی سەوزی عێراقی ئاشكرایدهكات، لەکۆی ١٥ شار کە وەک گەرمترین شارەکانی جیهان دەست نیشان کراون ١٣ شاریان عێراقین.
ئهمڕۆ یهك شهممه 17_ی ئهیلول_ی 2023 پێگەی روانگەی سەوز کە پێگەیەکی ڕاگەیاندنی ژینگەییە لە عێراق بڵاوی کردوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان لە جیهاندا ١٥ شار وەک گەرمترین شارەکانی جیهان دەست نیشان کراون لەوانەش ١٣ شاریان لە عێراقن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەی گەرمی هەندێک لەشارەکانی عێراق گەشتووەتە زیاتر لە ٥٠ پلەی سیلیزی و پارێزگای بەسرەش بە گەرمترین شار دادەنرێت کە لەمساڵدا پلەی گەرما تێیدا گەشتووەتە ٥٣ پلە.
باسی لهوهش كردووه، هەندێک لەشارەکانی عێراق پلەی گەرمی بەرزیان تۆمار کردوە کە گەشتووەتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی لەوانەش شارەکانی بەسرە و میسان و زیقارو خانەقی.
هۆکاری ئەوگەرمییەی شارەکانی عێراق لەکاتێکدایە کە عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان کە بەهۆی قەیرانی بەبیابان بون و گۆڕانی کەشوهەواو درێژخایەنی شەپۆلی گەرما و کەمی بارانبارینەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتوە.