image

پەیامی کورد      ...   سیاسەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران بە شێوەی بەرفراوان کردنی کۆنترۆڵکراوی کێشەکان بەردەوام و بە دواداچوونی بۆ دەکات

ئەلمانیتۆر   :  ئیسرائیل سیاسەتی " زیادکردنی کۆنترۆڵکراوی کێشە و دەرگیری لەگەڵ ئێران " بەردەوام دەکات

بێنیامین ناتانیاهوو لە سەر ناچاری دەبینێت کە چۆن هەڵویستی قورسی دەوڵەتی ترامپ لە دژی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئێستا بێ کەڵک بووە و ئەمریکییەکان خەریکی ئاسایی کردنەوەی ڕێگاکانن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکەوتننامەکە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێن کاسپێت لە ئەلمانیتۆر نووسی : ئەوەی لە کوژاوەیی تەواو و بە دوور لە چاوی ڕادارەکان لە دەریا دەستی پێکردبوو ، لە ئێستادا بە خێرایی دەبێتە تێکهەڵچوونێکی تووند و مەترسیدار کە بە شیوەیەکی بەرفراوان لە لایەن میدیاکانەوە دەنگدانەوەی دەبێت . ئیسرائیل و ئێران ، پەردە لە سەر گێرەو کێشە سەربازی و نیزامییەکانی خۆیان هەڵدەگرن و وا پێدەچێت کە کەسێکیش لە سەر ئەم بابەتە نیگەران نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە . 

ڕووداوگەلی پڕ لە خێرایی ئەم هەفتەیە هیچ کەم و کورتییەکی لە نەمایشێکی دراماتیکی نەبوو . چەند کاتژمێرێک لە دوای هێرش بۆ سەر کەشتی ساویز ، ڕۆبێرت ماللی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، گەیشتە ڤییەننا تاکوو ووتووێژگەلی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگیری ئەورووپا لەگەڵ ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ دەست پێبکات .

نوێ دەکەینەوە   ...