
پەیامی کورد ... ئەم ئافرەتە گیانی ٢٠٠ کەسی لە ڕووداوی لە سێدارەدان ڕزگار کردووە
کەسێک کە تاکوو ئێستا هۆکاری ڕزگار بوونی گیانی ٢٠٠ کەس لە سێدارەدان بووە و هێشتا بێدەنگ و ڕەنگ بەردەوامی بە چالاکییە مرۆڤدۆستانەکانی دەدات . خاتوونێکی ٦٨ ساڵانی خەڵکی تارانە .
فەرخۆندە جەبارزادێگان سەرەتای چالاکییەکانی بۆ منداڵانی تاوانباری تاران تەرخان کرد ، کەسانێک کە بە هۆی هەڵەی منداڵانەوە تووشی کوشتنی نا ئەنقەست بوون و چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی حۆکمەکەیان بوون .
ئەم خاتوونە هەموو هەوڵێکی دا تاکوو ڕەزامەندی بنەماڵەی کەسانی کوژراو بەدەست بهێنێت . لە دوای ماوەیەک زۆزگاربوون و ئازادی خۆیان داوای هاوکارییان لێکرد .
لە یەک شوێن دا ناوەستێت . بەردەوام لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ ، لەم شار بۆ ئەو شار دەڕوات تاکوو لەوانەیە بتوانێت ڕزگارکەری مرۆڤێک بێت کە بە هۆی ڕووداو ، شتی لەناکاو ، دەمەقاڵێی منداڵانە ، تووڕەیی کاتی و ... تووشی هەڵەیەکی گەورە بووبێتن کە ئێستا بڕیارە تاوانەکەی بە گیانی بداتەوە .